ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداریی ئەو كەسانە دەكاتەوە كە بۆ هەر كارێكی مۆڵەتی شۆفێری سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكات.

ئەمڕۆ هەینی 13/9/2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە 16/9/2024، چی دیكە بۆ هەر كارێكی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری، پێویست بە وەرگرتنی كۆد لە ڕێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتییەكە ناكات، واتە هاووڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ و بێ وەرگرتنی كۆد، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بكەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هاووڵاتیان لە كاتی سەردانكردنی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، تەنیا پێویستە سەرەتا و بەر لەوەی بچنە نێو بەڕێوەبەرایەتییەكە، لای عەریزەنووسەكانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكە، فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ بكاتەوە، لەو كاتەشدا پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە ڕەسەنەكان (ئەسڵی) لا بێت و بۆ تەواوكردنی مامەڵەكەی، ڕاستەوخۆ دەچێتە نێو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.

دڵخوازەكانتان