وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 14 هاوڵاتی سلێمانی لە تونس دادگایی دەکرێن

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، 14 هاوڵاتی سلێمانی لە تونس دادگایی دەکرێن، وتیشی، ئەو کەسانە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەورووپاوە، ئەگەر حوکمیش بدرێن راستەوخۆ ئازاد دەکرێن.

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە مانگێکە 16 کەس لە تونس دەستگیرکراون کە 14 یان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و بۆ گەیشتن بە ئەورووپا چووبوونە تونس. 

وتیشی، “سبەی ئەو 14 کەسە دادگایی دەکرێن.”

عومەر بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو کەسانە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەورووپاوە، ئەگەر حوکمیش بدرێن راستەوخۆ ئازاد دەکرێن، چونکە حوکمەکەیان یەک مانگ دەبێت و ئەوان زیاتر لە مانگێکە زیندانیکراون.”

باسی لەوەش کرد، “لەم ماوەیەدا دوو گرووپی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە تونس دەستگیرکراون کە 10 کەس بوون و هەموویان ئازاد کراون.

دڵخوازەكانتان