له‌ سلێمانی 2 ئافره‌ت و پیاوێك بە زەبری چەقۆ نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەسەنن


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:
ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر ، م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ‌،د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ‌،بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

دڵخوازەكانتان