سلێمانی نزیكەی 10 هەزار كەس لە مانگێكدا سەردانی پزیشكی چاویان كردووە
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، لەمانگێكدا نزیکەی 10هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ تایبەت بەنەخۆشیەکانی چاو چارەسەریان وەرگرتووە..
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/8/31) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9916 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 355 نەشتەرگەری گەورە و 268 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3405 پكشنینی پەستانی چاو و 37 پشكنینی پانتایی بینین و 234 پشكنینی گلێنە و 59 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2409 پشكنینی چاویلكە و 482 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 179 تیشك گیراوە و 1552 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.