بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی “یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان” دەستی پێ کرد
بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە “ئەم سیمپۆزیۆمە بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “ئامادەی سیمپۆزمەكە دەبێت
لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی”.
هەر لەم سیمپۆزۆمەوە گفتوگۆ لەسەر 50 توێژینەوە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەى زانستى و لە نێوان 100 توێژینەوەى پێشکەشکراو بۆ بەشداریی لەم سیمپۆزیۆمە هەڵبژێردراون.