مەسرور بارزانی : خزمەتگوزاریی بانکی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هێندە گەشەی کردووە
سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له گوتارێكیدا كه له میانی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای هایلێكست 2024 پێشكه‌شی كرد وتی دەستمان بە ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستەمی بانکی کرد وه لە پێناو بنیاتنانی ژێرخان و بنەمایەکی ئابووریی دیجیتاڵیی هاوچەرخ. كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت بتوانێت لەگەڵ پێشكەوتنەکانی سەردەم هەنگاو بنێت.
لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 200 ئامێری ATM دانراون لە کۆی 1000 ATM کە لە پلاندایە دابنرێن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی :” لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 120 هەزار کارمەند بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.” ئه مه ش بیشكه‌وتنیكی زۆر باشی سیستمی بانكیه له هه ریمی كوردستان .
هاوكات مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی “هەژماری من ” ده‌ڵێت :” فه‌رمانبه‌رانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئاگاداربن لە رێگەی مۆبایل، یان ڤایبەر، یان واتس ئاپەوە.” نامه‌یان بۆ دێت بۆئه‌وه‌ی ئاگاداربن كه مووچه چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌یان .