نێچیرڤان بارزانی: له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپاتی ئەوەی کردەوە کە له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و ئاماژەی بەوەکرد کە هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،   نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌  كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.له‌ ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.لاى خۆيه‌وه‌ شترايشه‌ر خۆشحاڵيى خۆى به‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد،  كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياش وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه‌.له‌ ديداره‌كه‌دا‌ باس له‌ دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا، له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و گوتى: له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت.بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

دڵخوازەكانتان