نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاریکرا

دوای هەولێر و دهۆک، ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی هەشت لە سلێمانی و هەڵەبجە دیاریکرا.

عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگیەیاند مانگی هەشت بەگوێرەی گەڕەکەکان موەلیدەکان لەنێوان 375 بۆ 392 کاژێر کاریان کردووە.

بەگوێرەی کارکردنی موەلیدەکان، نرخی ئەمپێر لە سلێمانی لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دیناردا دەبێت.

جەلال محەممەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامیەتی هەڵەبجە دەلێت ئەمڕۆ نرخمان بۆ روون بووەوە. یەک ئەمپێر بۆ مانگی هەشت بەگوێرەی گەڕەکەکان لەنێوان 14 هەزار و 500 دینار بۆ 18 هەزار و 250 دینار دەبێت.”

دڵخوازەكانتان