وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینان بە هاوتاكراویی هاوشێوەی عێراق دابەش دەكرێ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بە هاوتاكراویی هاوشێوەی عێراق، بڵاو كردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی فەرمیی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو و بە هاوتاکراویی هاوشێوەی عێراق، دابەش دەکرێت.”

دڵخوازەكانتان