نازم هه‌ركی: سەرۆكی حكوومەت چاوپۆشی لە خیانەت و داهات دزییەكانی یەكێتی ناكات

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییەکانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوپۆشیی لە خیانەت و داهات دزییەكانی یەكێتی نەكردووە و پارتیش ڕێگریی لە فرۆشتنی كوڵەجۆ كردووە.

نازم هەرکی، دەڵێت :” بە دڵنیاییەوە هۆكاری بەئامانجگرتنی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاك مه‌سرور بارزانی رێگری ده‌كات له‌ پیلانگێڕییه‌كانی یەكێتی له‌ دژی كوردستان. و گه‌وره‌ترین كۆسپه‌ له ‌به‌رده‌میان، چونكه‌ پێیان ده‌ڵێت واز له‌ دزیی مه‌رزه‌كان و بردنی داهاتی سلێمانی و هێنانی مه‌وادی قاچاغ بێنن.

 دەشڵێت :” یه‌كێتی بارگرانیی له‌سه‌ر سلێمانی دروست كردووه‌ و ئیرهابی فكریی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ی كردووە بە ‌ دژی هه‌موو حزبه‌كان.

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت :” یه‌كێتی له‌ دژی هه‌موو كارێكی چاكه‌، ئێستا ‌ دژی دامه‌زراندن و به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌.

دڵخوازەكانتان