ئەشواق جاف: ئەوەی لە کوڵەجۆ ڕوویدا پەیامێکی مەترسیدارە
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ ئەوەی دوێنێ لە سنووری گەرمیان ڕوویدا مەبەست لێی لێدان بوو لە شکۆی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو هێزەی هاتبوونە ناوچەکە تەنیا بە ناوی لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەگەرنا ڕەفتار و جووڵەکانیان پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتەکەن.
گوتیشی: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە مۆڕاڵێکی کوردستانیانە بەگری لە خاک و نیشتمان دەکات، هەربۆیە ئەو ناکرێت هێزی پێشمەرگە بخرێتە نێو ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ لێدان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان یان بۆ وەرگرینی پلە و پۆستی سیاسی لەلایەن لایەنێكی حزبییەوە، ئەمە قابیلی قەبوڵکردن نییە.هەروەها ئاماژەیدا، هێزی پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و بڕیارەکانی هێزی پێشمەرگە ناوەندیین و دەبێت لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەربچن، ئەمە لە ئاستی نێودەوڵەتیشەوە ڕوون ئاشکرایە، هەربۆیە پاسەوانێتی و ئاسایشی پەرلەمانی عێراقیش هەر بە هێزی پێشمەرگە سپێردراوە.ئەشواق جاف دەڵێ: ئەوەی دوێنێ لە سنووری گەرمیان ڕوویدا، بەبێ ئاگاداری ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە بووە، هەربۆیە پەیامێکی ترسناکە و هەندێک لایەن مەرامیان تێکدانی یەکڕیزی بێت یان هەوڵی سیاسیی بێت بۆ بە دەستهێنانی پۆست و پلە بێت، ئەمەش قابیلی قەبوڵکردن نییە و بەزاندنیشی هێڵی سوورە.سەبارەت بەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاماژەیدا، ئەو بۆشایەشی هەیە دەبێت بە لیوا هاوبەشەکان پڕ بکرێتەوە وەک ئەوەی لە مادەی نۆی دەستوور هاتووە نابێت بۆ هیچ پرسێکی هێز بجوولێنرێت، چونکە ئەو هێزەی چوونەتە شوێنەکە تەنیا بەناو لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدان، ئەگەرنا پابەندی بە بڕیار و فەرمانەکانی وەزارەتی بەرگری ناکەن، چەندینجار تاوەکوو ئێستا لە وەزارەتی بەرگری هەڵگەڕاونەتەوە.دوێنێ یەکشەممە 25ـی ئابی 2024، هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری شارەدێی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد، دەستیان گرت بەسەر چەند خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان، کە لە شوێنەکە ئەرکیان پاراستنی کێڵگە و بیرەنەوتییەکانی دەڤەرەکە، هەر بە گوتە بەرپرسانی هێزەکەی حەشدی شەعبی، هێزەکەیان لەسەر داوای سەرۆکی یەکێتی بۆ سنوورەکە جوڵاندبوو.