وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێن

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی دا، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە خوێندنی باڵاش گرێبەستی هەمیشەییان بۆ دەکرێت.،

وەزیری خوێندنیدەڵێت :” پێمان وایە بڕیاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.

وتیشی : وەزارەتەکەمان تەنیا 1982 مامۆستای وانەبێژمان هەیە گەر تێکڕای 600 هەزار بۆ هەر وانەبێژێک هەژمار بکرێت، کۆی تێچووی مووچەکانیان ملیارێک و 850 ملیۆن دینار دەکات.

وەزیری خوێندنی باڵا پێ وایە ئەوە نابێتە بارگرانیی بۆ سەر حکومەت.

ئەمە لە كاتێكدایە ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند لەماوەی یەک مانگدا پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان یەكلایدەكرێتەوە

بڕیاری کۆتایی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكە لە دەست حکومەتی عێراقدایە بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا زانکۆ و پەیمانگەکانی كوردستان بۆشایی زۆریان لەڕووی کەمیی مامۆستا و فەرمانبەر هەیە و پێویستی بە دامەزراندن هەیە .

دڵخوازەكانتان