نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان كرد
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و سووريا، هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مهترسييهكى جیددى و ڕاستهقينهيه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “به‌يانى ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 2024/8/22، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد”.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و ڕاستهقينهيه و به په‌لاماره‌كانى له عێراق و سووريا، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات. له‌م باره‌يه‌وه جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دڵنيابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا، دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و چاكسازىی له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه خرانه به‌ر باس و داكۆكیی له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرا. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان موكوڕه له سه‌رخستنى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هه‌روه‌ها ستايشى هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زیری پێشمه‌رکه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له دوايين پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرا. هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له پشێوى و ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه.