بەشێک لەیەكەكانی نیشتەجێبوونى كرێنشینان دەستییان پێكردووە
بەشێک لەیەكەكانی نیشتەجێبوونى كرێنشینان دەستییان پێكردووە و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت:” نزیکەی 10 هەزار شوققەی دیکەش پێویستی بە خەرجیی هەیە و دەست بە كاركردن تێیاندا دەكرێتەوە
دوو شار بۆ کرێنیشان لە عەنکاوە و گەرمییان دروست دەکرێت. جگە لەوەی لە هەولێریش دوو شوێن بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەم دەرامەتان و کرێنشینان دابین کراوە.
پرۆژەی دروستكردنی یەكەی كرێنشینان لە سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و هەڵەبجە و ناوچە کەم گەشەسەندووەکان،دروستدەكرێت
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەلێت:” سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری لەسەر ئەو پرۆژانە داوە کە بۆ کەم دەرامەتانە.وتیشی لەگەڵ بانکەکانی عێراق و کوردستان دەمانەوێت ئەو پرۆژانە دەست پێ بکەین و باری سەرشانی خەڵکی کەم دەرامەت سووک بکەین”.