بەڕێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێمی کوردستان: خاوەن زەوییە کارتەکان دەتوانن مامەڵەکان دەستپێبکەن

بەڕێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: خاوەن زەوییە کارتەکانی بڕیاریان بۆ دەرکراوە وێنەی تۆماریان بۆ دەربکرێت، دەتوانن مامەڵەکان دەستپێبکەن.

چوارشەممە 14ـی ئابی 2024، لوقمان عومەر بەڕێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی یەکەیەکی باڵا پێکهێنرا بۆ گۆڕینی کارتەکان بۆ سەنەد، گوتی: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانرا زیاتر لە 15 هەزار و 432 کارت بکرێنە سەنەد و وێنەی تۆماریان بۆ دەربکرێت، ئەو هاووڵاتییانەی کە کارتەکانیان کراوەتە سەنەد، دەتوانن سەردانی شارەوانییەکان بکەن و مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.بەڕێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەهەر شوێنێک کارت هەبێت، ئەو یەکەیە کارتەکان بۆ سەنەد دەگۆڕێت، گوتی: ئەو کارتانەی ئەمڕۆ لە سنووری دەورروبەری شاری هەولێر بڕیاری ئەوەیان بۆدرا وێنەی تۆماریان بۆ دەربکریت، کارتی پارچە زەوییەکانی کەرتی گوڵان لە سنووری بنەسڵاوە، کەرتی 105 گرد داود لە سنووری سەرۆکایەتی شەمامک، کارتەکانی گەڕەکی دیلان، ڕاستی، کۆمەڵگەی ژین لە سنووری شارەوانی بەحرکە، باغەمرە شەهاب، بەشی 15 گردەڕەشە ئەسعەد، کارتەکانی کەرتی 95 کەسنەزان، کارتەکانی گەڕەکی پێشمەرگە لە سنووری بەحرکە کە رێژەیەکی زۆرە، هەروەها کارتەکانی گەڕەکی کۆمەڵگەی دیداریی لە سنووری شارەوانی خەبات، وێنەی تۆماریان بۆ دەردەکرێت، لەگەڵ ئەو کارتانەی لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە وێنەی تۆماریان ئامادە دەبێت، کەرتی 42ـی کانی قرژاڵە، گەڕەکی ژینی دارەتوو.بەڕێوەبەری گشتی تاپۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: خاوەن زەوییە کارتەکان دەتوانن مامەڵەکان دەستپێبکەن، دەشڵێت: بۆ خانووی کۆمەڵگاکانیش، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاردراوە لێژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەش پێک بێت.

دڵخوازەكانتان