وەزیری دارایی عێراق كاتی ناردنی مووچەی مانگی تەمووزی بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاند

وەزیری دارایی عێراق لە میانی كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاندووە كە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

د. خەلیل دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لێژنەكەیان كە بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و هەریەك لە وەزیرانی (پلاندانان، نەوت، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و چەند وەزیرێكی تر) بەڕێوە چوو، “پرسیارم لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لە وەزیری دارایی عێراق كرد، لە وەڵامدا تەیف سامی رای گەیاند كە تاوەكوو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەرجەم خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.”

جەختیشی كردەوە كە هەر لە وەڵامی پرسیارەكەی ئەودا وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە كردووە كە هێشتا بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان یەكلا نەبۆتەوە و وردبینی تێدا دەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە زیاتر لە 20 رۆژە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی كوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، كەچی بە پاساوی وردبینیكردن، تاوەكوو ئێستا پارەی مووچە لە بەغداوە نەنێردراوە.

دڵخوازەكانتان