بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج دەكرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ ‌ بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كات.

سەرفكردنی پارەكان بەچەند گوژمەیەك دەبێت و بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانن لەوانە چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی دەبێت.

پرۆژەكان لەسنوری شارەوانیەكانی  سیته‌ك. چوارتا ، پێنجوێن هەروەها  له‌ قه‌ره‌تۆغان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی. كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی دەبێت .

دڵخوازەكانتان