حكومەتی عێراق ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواكان دابین دەكات
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكرێت كە 10 نان و سەموون لە نانەواخانە و سەموونخانەكاندا بكرێتە هەزار دینار.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند، حكومەتی عێراق ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابیندەكات و لەئێستادا كرێی كارەبای نانەواخانە و سەموونخانەكان كەمكراوەتەوە.
وتیشی، “بە هەمانشێوە كار بۆ ئەوە دەكەین ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكەین كە 10 نان و سەموون بكرێتە هەزار دینار”.