گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانی شارەوانی چارە کرا

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان “مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەكردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار”ی پەسەند كرد، بەمەش ئاسانكاریی زیاتر دەکرێت بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.

وەزارەتی شارەوانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە “ڕۆژی 28ی تەممووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێت كە ئامانج لێی چارەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە و بەم ڕێكارە دەتواندرێت چارەی گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.

دڵخوازەكانتان