بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ نابێتەوە

بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ڕەتی دەکاتەوە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ ببێتەوە و دەڵێت، لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی ڕێککەوتنیان نەکردووە. 

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ڕاگەیاند “تاوەکوو ئێستا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنامەیەکی کۆنکرێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتیی خۆجێیی”.

دوێنێ چوارشەممە، 31-07-2024، وا بڵاو کرابووەوە کە فراکسیۆنی یەکێتی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەندێک لایەنی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنەکە کۆ ببێتەوە؛ محەممەد کەمال ڕەتی کردەوە ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە کۆببێتەوە و گوتی: ئەو هەوڵانە بێبنەمان و ئەوەی بانگەشەی بۆ کرا، پێموایە چاوبەستییەک بوو، چونکە بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەو ڕێککەوتنانە نادەستوورین و کەموکوڕتییان تێدایە.

دڵخوازەكانتان