بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبای لە کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دەكات

بەڕێزان‌ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی بە بۆنەی ۱۷ــه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕووییەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی هاووڵاتییان بکەن. تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ژیانییەکان.لەم دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوەی خۆشەویست بەرز دەنرخێنین، پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی) دووپات دەکەینەوە و جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان۱ ـی ئابی ۲۰۲٤
دڵخوازەكانتان