مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەییەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان دەکات.دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیبەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی براتان خوالێخۆشبوو (غاندی شێخ محەممەد)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵخوازەكانتان