به فهرمانی مهسرور بارزانی زهوی دهدرێته فهرمانبهران و خانهنشینانی سنووری ماددهی 140
پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له سنووری ماددەی 140 ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٤)، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی كرد و ڕايسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت، بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140 ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن”.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران, ڕاشیگەیاند: “نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ ئەوەی پاڵپشت بە ڕەزامەندیی سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن، بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی (140) ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.