عێراق دووساڵە چاندنی چاندنی برنجی بەهۆی كەمی ئاوەوە قەدەغەكردووە
ئەمساڵ بەبڕیارێك دەستی بەچاندنی برنج كردەوە ئێستا جۆڕێكی برنجی هاوردەكردووە كە كەمتر ئاوی پێویستە و لەژێر تاقیكردنەوەدایە .
مەهدی سەحر جبوری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لەم وەرزەدا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشەی بۆ چاندنی برنج تەرخانکردووە و پێشبینی دەکات بەرهەمی ئەمساڵی 150 هەزار تۆن برنج بێت.
ئەمساڵ بەهۆی باران بارینی زۆر پێناچێت عێراق توشی كەمئاوی بێتەوە بەرپرسانی حكومەتیش دەڵێن:” بەڵێنمان لە توركیا وەرگرتووە كە ئاوی زیاتر بەربداتەوە بۆ عێراق .
شارەزایان دەلێن قەیرانی ئاو لەعێراقدا پەیوەندی بە دروستكردنی چەندین بەنداوەوە هەیە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە ، کەمی بارانبارین، گۆڕانی کەشوهەواش هۆكارێكی دیكەی كەم ئاوییە لە عێراقدا .
عێراق یەکێکە لەو 10 وڵاتەی كەزۆرترین هاوردەكاری برنجن لە جیهاندا.
بەرپرسانی ئەنجوومەنی دانەوێڵەی عێراق ڕایانگەیاندووە، عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی نزیکەی ملیۆنێک و 250 هەزار تۆن برنج هەیە بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆ.