نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراق خەریكە دەبێتە ناوەندێكی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات: عێراق دەبێتە ناوەندێکی ناوچەیی بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان

ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بەسەر بڕێکی پێوانەیی حەبی کاپتاگۆندا گرت کە ڕەنگە بەهاکەی بگاتە 144 ملیۆن دۆلاربێت .

 ڕۆژی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوكردەوە ، کە هۆشدارییداوە لەوەی وڵاتەکە ببێتە ناوەندێکی” گرنگ بۆ قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان.

عێراق میوانداری کۆنفرانسێکی کرد کە تێیدا وەزیر و بەرپرسانی وڵاتانی هەرێمایەتی و عەرەبی بەشداریان کرد، بە ئامانجی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان.

ڕاپۆرتێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان دەڵێت: “عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بووژانەوەیەکی گەورەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بووە”، بەتایبەتی حەبی کاپتاگۆن و میتامفیتامین

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، 82%ی حەبی کاپتاگۆن کە لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 لە ناوچەکە دەستی بەسەردا گیراوە، لە سوریاوە هاتووە، لە دوای ئەویش لوبنان بە ڕێژەی 17%.

دڵخوازەكانتان