ڕونكردنەوەیەك لە نەخۆشخانەی هیواوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك سەبارەت بە تووشبوون بە شێرپەنجە بە ناڕاست ناودەبات و دەڵێت، ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دکتۆرەیەک لە چەند پەیج و سایتێک بڵاوكراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە.دەشڵێت، “هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و، هیچ بنەمایەکی زانستی نیە”.هەواڵەكە لە پەیجێكی تۆڕی فەیسبووك بەناوی (د. رۆژ مەهدی)دا بڵاوكرایەوە و تیایدا دەڵێت، “وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بکەن کە دوێنێ تەنھا لە ماوەی هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستییان باش نییە”.لە روونكردنەوەكەدا یاد نەقشبەندی دەڵێت، ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە.دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوان ئامارەكانیان تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی رەسمیی نەخۆشخانەی هیواوە بڵاودەكەنەوە.

دڵخوازەكانتان