محەممەد كەمال: پارتی هیچ ڕێککەوتنێکی شاراوەی لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە نەکردووە

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، ئاماژە بەوە دەکات: تا ئێستە ڕێککەوتنێکی ئیمزاکراو نییە لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، تەنیا لەسەر پرسەکە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوامە.

محەممەد كەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، گوتی: کۆبوونەوەی نێوان حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک، بە تەنیا لەسەر پرسی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک نەبوو، بەڵکو گفتوگۆمان لەسەر ژمارەیەک پرسی هەستیار و گرنگ کرد.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، باسی لەوە کرد: لەگەڵ لایەنەکان بیروڕاکانیان لەیەکەوە نزیک بوو، هەروەها لەگەڵ ئەوەن کوردێک ببێتە پارێزگاری کەرکووک و بە دڵی هەموو لایەک بێت.

پارتی داوای لە یەکێتیی کردووە چەند ناوێک پێشکەش بکەن، پارتیش چەند ناوێک پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی هەردوولایان گفتوگۆ بکەن لەسەر دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکووک، بەڵام تا ئێستە یەکێتیی ناوەکانی ئامادە نەکردووە.

دڵخوازەكانتان