شاندێکی بازرگانی باکوری کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی سلێمانی بەردەوام لەبەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانە لەسەر ئاستی ووڵاتانی دراوسێ و جیهان.

دەشڵێت :” ژووری بازرگانی خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆدێرنە لەسەر ئاستی عێراق کە بۆتە سەنتەری بازرگانی بۆ کاڵا بازرگانیەکان، ژووری بازرگانی سلێمانی خاوەنی بینای پێشانگای نێودەوڵەتەی تایبەت بە خۆیەتی کەساڵانە چەندین پێشانگای جۆراوجۆری تیادا دەکرێتەوە کۆمپانیا تورکیەکان دەتوانن بەشداری بکەن و پێشانگای تایبەت بەبەرهەماکانیان بکەنەوە ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانیەکان.

لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: شاری سلێمانی گرنگی تەواویداوە بەکەرتی پیشەسازی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، ئەمەشوایکردووە لەو سێکتەرانەدا  بەرەو پچونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

نەوزاد غەفور، ئاماژەی بەوەشدا: پارێزگای سلێمانی گرنگی تەواوی بە کەرتی کشتوکاڵداوە بەهۆی بەپیتی خاکەکەی ئەمەش وایکردووە ڕێژەی بەرهەم هێنان لە بەروبومە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بەپێی وەرزەکان زیادببێت هەربۆیە کۆمپانیا تورکیەکان دەتوانن لەم کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، پارێزگای سلێمانی چەندین ناوچەی گەشتوگوزار و سروشتی جوانی تیادا هەڵکەوتووە کەبۆتە جێگای گەشتیاری ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن هیوادارین کۆمپانیا گەشتیاریەکان گرنگی بە هێنانی گەشتیار بدەن بۆ شاری سلێمانی.

  نواف کلیلیج، سەرۆکی کۆمەڵی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بەو پێشوازیە گەرمەی لەلایەن سەرۆکی ژووری بازرگانی ولیمانیەوە لێمانکرا ئامانجمانە پەیوەندیەکانمان بەهێزبکەین لەگەڵ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی تا بتوانین دەرفەتی کاری زیاتر لەناوچەکەدا برەخسینین.

ڕاشیگەیان: شاندە بازرگانیەکەمان لە ناوچە جیاوازەکانی ووڵاتی تورکیاوە هاتون لە بوارەکانی کشتوکال و پیشەسازی و خۆراک و گواستنەوەی نێودەوڵەتی و بیناسازی و تەکنەلۆژیا و مۆبیلیات و شوشەوات و بەڵێندەرایەتی قوماش و تەندروستی و سوتەمەنی چەند بوارێکی دیکە.

سەرۆکی کۆمەڵی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی بەهێزبکەین هەوڵ بۆ گەشەکردنی کەرتە جیاوازەکان دەدەین لەنێوان هەردولادا بەپێی یاساکانی وەبەرهێنان لەناوچەکەدا.

پاشان سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ شاندە بازرگانیەکەدا بەشداریکرد لە کۆربەندی ئابوری کەلەلایەن یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

دڵخوازەكانتان