هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکاتەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌بڕیارێكی نوێ ئاگاده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌: 
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بارھەڵگر دەکاتەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد‌و قەرەباڵغی لەشەقامەکاندا، ڕێگەیان پێنادرێت لەھیچ شەقامێکی سنوری شاری سلێمانی لە كاتژمێر 7 بۆ 9ی سەرلەبەیانی ھاتوچۆ بکەن، بەپێچەوانە شۆفێرانی سەرپێچیکار تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن.

دڵخوازەكانتان