هۆكار و رێنمایی و چاره‌سه‌رییەکانی نەخۆشی تای خوێن بەربوون

تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک “گەنە” هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە  لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.

نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

چەند ساڵێكە نەخۆشی تای خوێن بەربوون، لە پارێزگاكانی عیراق بە گشتی و هەروەها لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، سەرهەڵدەدات و بڵاودەبێتەوە وەكو دیاردەیەكی ترسناك ترس و دڵەڕاوكێی خستۆتە نێو دڵی هاووڵاتیانەوە لە كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عیراق.

لە بەرنامەی پرسی هەفتەدا بەمیوانداری پزیشكی فێتەرنەری و ڕاوێژكاری پێشكەوتوو دكتۆر عەبدولقادر جاف باس لە هۆكاری بڵاوبونەوە و چۆنیەتی خۆ پارێزی و مەرسیەكانی ئەو فایرۆسە دەكەین .

دڵخوازەكانتان