ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی بەربژێرەكانی  پێشکەشی کۆمیسیۆن دەكات

حەوت کاتژمێر کات لەبەردەم حیزب و لایەنەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانیان.
لەدوای دیاریکردنی 20-10-2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تەنیا یەک جار وادەی پێشکەشکردنی لیست و بەربژێران درێژکراوەتەوە.

لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تا درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی بەربژێرانیان بوون و بەشێکیان تاوەکو ئێستا پێشکەشی کۆمیسیۆنیان نەکردووە.

د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، “ئەمڕۆ پێنجشەممە وادەکە تەواو دەبێت و تاوەکو کاتژمێر سێ بەربژێر و لایەنەکان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.”


دڵخوازەكانتان