رۆژی شەممەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی.

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی راگەیاند، “بەپێی ئەو بڕیارەی لە بەغدادەوە بۆمان هاتووە، رۆژی شەممە کۆتایی بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەک سایلۆی خۆمان 282 هەزار تۆن گەنممان بۆ دیاریکراوە وەریبگرین، تا ئەمڕۆ توانیومانە 248 هەزار تۆن گەنم وەربگرین، چاوەڕێدەکەین تا رۆژی شەممە ئەو بڕەی بۆمان دانراوە بە تەواوی وەریبگرین.

دڵخوازەكانتان