شاخەوان عەبدوڵڵا کاری جێگرانی ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراقی هەڵپەسارد

لەسەر دیاریکردنی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە پشکی کوردە، کێشە دروست دەبێت. د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارەکانی جێگرانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی هەڵپەساردووە. 

رۆژی سێشەممە 13/9/2022، فەهد رەسووڵ جاف، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی هەڵپەساردنی کاری جێگرانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەران نووسراوێکی بۆ ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرجەم فەرمانگە و پێکهاتەکانی سەر بە ئەنجوومەنەکە کردووە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە پاڵپشت بە ماددەی (47/دووەم) و ماددەی (48) لە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە (13)ی ساڵی 2018 و ماددەی (9/ 12/ئەلیف) لە پەیڕەوی نێوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران. جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریداوە کاری جێگرانی ئەمینداری گشتیی پەرلەمان هەڵپەسێردرێت تاوەکو دەسەڵاتەکانیان دیاری دەکرێت و رێنماییەکان دەردەچن بۆ دیاریکردنی ئەرکەکانیان لە لایەن سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران. 

دڵخوازەكانتان