لە سلێمانی دەستبەسەر 700 کیلۆگرام خواردنی خراپبوودا گیرا
قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیبەسەر 700 کیلۆگرام ترشیات و خواردنی خۆشکراودا گرت کە بۆ خواردن شیاو نەبوون.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 710 كیلۆگرام خواردنی خراپبوودا گرت کە پێکهاتبوون لە 540 كیلۆگرام هه‌ڵوژه، چواله و به‌رسیله‌ی خۆشكراو ، 170 كیلۆگرام سیر كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و ژه‌نگهێنانی ده‌فره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاشکراشیکرد، ، پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن كۆگاكه كراوه و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه و خۆراکەکانیش لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن.