شاندێكی باڵای سەربازی عێراق سەردانی سلێمانی دەكات
قاسم ئەعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی گەیشتە سلێمانی.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوە، ”قاسم ئەعەرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی شاندێك باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی”.
دەشڵێت، ”ئەو سەردانە لەچوارچێوەی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە”.