بەرهەم هێنانی وزەی كارەبا لەڕێگەی تیشكی خۆرەوە
بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر یەكێكە لەو پرۆژانەی كەحكومەتی هەرێم گرنگی پێدەدات و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانە دەكات كە دەیەوێت پرۆژەی لەوشێوە بونیات بنێن
لە كابینەی نۆیەمدا چهندین پڕۆژە لە ژێر جێبەجێکردندان و چەندینی دیکەش لە ژێر پلانداناندان
حكومەتی هەرێم پلانی ستراتیژی هەیە لە ماوەی 6 ساڵدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن لە رێژەی 20٪ ەوە بەرز بکرێتەوە بۆ 47٪.
ئێستا تەنیا 650 مێگاوات کارەبا بەرهەمی وزەی خاوێنە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ساڵی 2028 پلانەکە بەو شێوەیەیە کە رێژەی بەرهەمهێنانەکە بەرز ببێتەوە بۆ 5930 مێگاوات کارەبا.
لەشاری سلێمانی زیاتر لە 526 مۆلیدەی ئەهلی لەگەرەكەكاندا هەیە كە زیاتر لە 12 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدەن بەهاوڵاتیان و كەمەترسی گەورەیان دروستكردووە بەهۆی ئەوگازە ژەهراوییەی كە دەریدەدن كە كازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنە
لە بەرنامەی پرسی هەفتەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی بەرهەم هێنانی وزەی كارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دەكەین. بەمیوانداری
مامۆستا ڕێوار عومەر مامۆستای زانكۆی سلیمانی لەبواری هەندەسەی كارەبا و پسپۆڕی وزە نوێبوەكان