سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2022) 60 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 45 یان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 15 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 8 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدانی خنكان و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

دڵخوازەكانتان