بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داخرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە گەڕەکی کانی کوردە دوكانێكی گۆشتفرۆشییان داخست کە خاوەنەکەی گۆشتی بەستووی بە نرخی گۆشتی فرێش بە هاوڵاتییان فرۆشتووە.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی كاركردن بەگشتیی، مەرجەكانی ڤێتێرنەری بەتایبەتی و خاوكردنەوەی گۆشتی بەستو و ساغكردنەوە و فرۆشتنی بە نرخی گۆشتی فرێش، لیژنەكە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار لە گەڕەكی كانی كوردە داخست.

ئاشکراشیکرد، بەپێی رێنماییەكان، ئەوە فێڵی بازرگانییە و بە یاسا سزای بۆ ئەنجامدەرانی دەستنیشان كراوە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە خاوەنەكەی رووبەڕووی رێكاریی یاسایی دەكرێتەوە.

دڵخوازەكانتان