سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ پێکهاتەکان: کوردستان بە ئێوەوە جوانە

لە دیداری لەگەڵ خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی، سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی هەموو پێکهاتەکانیەتی و وڵات هەر بەو فرەییەوە جوانە.

سەرۆکوەزیران لە دیدارێکدا کە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی دەڤەری شاری سلێمانی دەکات و وەڵامیان دەداتەوە و ئەمشەو بەشی دووەمی پەخش کرا، جەختی لەسەر پێکەوەژیان نێوان پێکهاتەکان و یەکسانییان کردەوە.

سەرۆکوەزیران گوتی: کوردستان وڵاتێکە بە هەموو پێهاتەکانی هەر لە ئایین، نەتەوە و ڕەگەز جوانە و ئێمە ناتوانین و نابێت ڕەگەزپەرستی بکەین، تەنانەت لەگەڵ خەڵکی بیانیش و ئەوانەی لێرە کار دەکان“.

لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی گوتیشی، خەڵکی بیانی دێنە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، باشتروایە بەشێک لەو کارانە گەنج و خەڵکی خۆمان بیکەن و لە هەموو ڕوویەکەوە هەوڵی فەرچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستانمان داوە.

دڵخوازەكانتان