کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەن کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژەی داوە یەک ملیۆن و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
هەرچی پەیوەستە بە پارێزگای دهۆکەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆن باسی لهوهشكرد 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن تاوەکوو 3ی تەممووزی 2024، 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.
بەگوێرەی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەکوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.