لە ڤیەننا بۆ ئاشتی

هیوا ئەحمەد

هه‌ر جارێك له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا یاخود له‌نێوان هه‌رێم و عێراق یان وڵاتێكی دراوسێی هەر‌ێم، كێشه‌كان ده‌گه‌ن‌  به‌ بنبه‌ست و ئاڵۆزییه‌سیاسییه‌كان  ده‌بن به‌گرێ كوێره‌، سه‌رۆك نێچرڤان بارزانی‌ به‌ لۆژیكی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ كۆدە داخراوه‌كانی شكاندووه‌، ده‌رگای ئومێدی به‌سه‌ر تونێله‌ داخراوه‌كاندا كردۆته‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان به‌ بردنه‌وه‌‌ ئاڵۆزییه‌ سیاسیه‌ چه‌ق به‌ستوه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌ ڕابردوودا دبلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵگری گوتاری ئاشتی بووه‌ ، بۆ كێشه‌ و ململانێ‌ گه‌رمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئا‌قڵمه‌ندانه‌ی ورد و واقیع بینانه‌یه‌، لەپێناوی ئەوەی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت به‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان.

تێگه‌یشتنی واقیع بینانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی ‌كوردستان بووه‌ هه‌ڵگری سمبولی ئاشتی خوازی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی زۆرباش ئاگاداری هێڵه‌ سه‌ركیه‌كانی مه‌تبه‌خی سیاسه‌تی جیهانه‌ و‌ دونیابینی مه‌نتیقیانه‌ی هه‌یه‌ بۆ مهامی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ و ‌ جیهاندا، به‌مه‌نتقی هه‌مووان له‌ ئاشتیدا براوه‌ین، به‌سیاسه‌تێكی باڵاوه‌ ‌ پێگه‌ و قورسایی خۆی بۆ پرسی ئاشتی ته‌رخانكردووه‌، به‌م پێوه‌دانگه‌ش كوردستانی بردۆته‌ سه‌رمێزی گفتوگۆكانی ئاشتی جیهانی.

دواین سه‌ردانی به‌ڕێزیان دوور له‌چاوی میدیاكان بۆ وڵاتی نه‌مسا جگه‌ له‌ ئه‌جنێدا تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندیكی تری گه‌وره‌یه‌‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانییه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك‌ دبلۆماتكارێكی سه‌ركه‌وتوو ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ڕه‌خساندنی ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و تەواوی مرۆڤایه‌تی، چونكه‌ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیرانه‌وه‌ قبوڵكراوه‌ و كه‌ ڕۆڵی هه‌بێت له‌ دیالۆگە‌ هه‌ستیاره‌كانی تایبه‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆم له‌ نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا، لای ئه‌مریكایه‌كانیش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر شانۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك دیزانه‌ری ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا، زه‌مینه‌ سازییه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی ڕاسته‌خۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌ تایبه‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆم.

یه‌كێكی تر له‌ڕه‌هه‌نده‌ گرنگه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتن و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی دروسته‌‌ له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر مانیفێستی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌وروپادادێت، به‌هۆی هه‌ژموونی ڕاسته‌ ڕادیكاڵه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر په‌ڕله‌مانی ئه‌ورپاودا‌.

ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی بنیاتنه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ ئۆرده‌ره‌ی گۆرانكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی جیهان.

هه‌ر به‌م پێودانگە وه‌ك پیاوێكی جیهانی ئاشتی ‌له‌ دواین سه‌ردانیدا بۆ وڵاتی نه‌مسا هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕوونە‌، چونكه‌ نه‌مسا یه‌كێكە‌ له‌و وڵاتانه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و كه‌سایه‌‌تییە جیهانیانە ‌ كۆده‌بنه‌وه‌، كه‌له‌سه‌ر ئاستی باڵا خه‌مخۆری چه‌سپاندی ئاشتین.

دڵخوازەكانتان