سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کۆبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی (3ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک، باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی چیک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

دڵخوازەكانتان