بەشێکی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژی یەکشەممە، 30-06-2024، بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.