لەکابینەی نۆیەمدا بایەخ بە پلانی شارەکان، فراوانبوونی و نەخشەڕیژی شارەکان بۆ چۆنییەتی فراوانبوونیان دراوە


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەکابینەی نۆیەمدا بایەخ بە پلانی شارەکان، فراوانبوونی و نەخشەڕیژی شارەکان بۆ چۆنییەتی فراوانبوونیان دراوە.

ساسان عەونی، لە یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانییە ڕایگەیاند :”  نەخشەدانانی ئاوەدانی کەرتێکی گرنگی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، لە کابینەی نۆیەمدا بایەخ بە پلانی شارەکان، فراوانبوونی شارەکان و نەخشەڕیژی شارەکان بۆ چۆنییەتی فراوانبوونی کراوە.

ماوەی چوار مانگ دەبێت، زۆر بەچڕی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لیژنەیەکی تایبەت کار لەسەر ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسە دەکات

کوردستان خاوەنی شەش کۆدی بیناسازییە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دەیان ڕێنمایی و دەیان فەرمانی وەزاریی تایبەت بەو بوارە هەیە بۆ رێكخستنی كەرتی بیناسازی .

ساسان عەونی ڕاشیگەیاند “لە هەرێمی کوردستان خاوەنی سەدان نەخش و نیگار و جۆری دروستکردنی خانوو و باڵەخانەکانە كە  ناکریت ئەوە لەگەڵ شالاوی تەلار سازی و بیناسازیی مۆدێرن فەرامۆش بکرێن

دڵخوازەكانتان