گوندێكی سنوری سلێمانی بەدەست كێشەی كەمی ئاو دەناڵێنن

دانیشتووانی گوندی کانی بەردینەی سلێمانی بەهۆی پیسی و کەمی ئاوی خواردنەوە داد و بێدادیانە،

 ئاوی خواردنەوەی کانی بەردینە لە رێگەی بیرێکەوە دابیندەکرێت، کە 30 ساڵ لەمەوبەر رێکخراوێک بۆ 13 ماڵ دروستیکردبوو، بەڵام سنووری گوندەکە فراون بووە و، ئێستا نزیکەی 500 ماڵ لێی نیشتەجێن.

  یوسف عەبدوڵڵا، دانیشتووی گوندەکە دەڵێ “بەشێک لە ماڵەکان ئاوی خواردنەوەمان پێدەگات، ئەوانی دیکە نا، دەبێت بیکڕن، هەر تانکەرێک بە 15 بۆ 20 هەزار دینارە.”

ئەو بیرەی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە لێدراوە، ئاوەکەی لە حەوزێکدا کۆدەکرێتەوە، کە بەگوتەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ساڵێکە پاککنەکراوەتەوە. میراوەکە بە پاساو سەر حەوزەکەی گاڵە (قوفڵ) داوە و نەیکردەوە.

 تاوەکو ئێستا ئەو گوندە کە بە دووریی نۆ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سلێمانی، تۆڕی ئاوی نیشتیمانی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیشی بەتەواوەتی پێنەگەیشتووە

دڵخوازەكانتان