له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌بێت مــانگانه لیستی مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ی به‌غـــدا بكرێ
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ نووسراوی ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی واژۆ کرا.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارە ئەمڕۆ لیستەکە، کە پێکهاتووە لە لیستی مووچە بە سی دی و کاغەزی، بۆ بەغدا ڕەوانە بکرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: “له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌بێت مانگانه لیستی مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه مانگانه به‌هۆی پله‌به‌رزكردنه‌وه و گۆڕانكارییه‌كانی دیكه‌ی مووچه، گۆڕانكاری له قه‌باره‌ی لیسته‌كه‌شدا ڕوو ده‌دات، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه خواستێكی حكوومه‌تی فیدراڵه، مانگانە لیستەکان جیاوازن.”
ئەمە لە كاتێكدایە تائێستا حكومەتی عێراق موچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنیەكانی نەخستۆتە سەر حسابی بانكی هەرێمی كوردستان ئەگەرچی حكومەتی عێراق دەڵێت بڕیار لە سەرفكردنی دراوە .