سلێمانی.. پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی كەڵەكن جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی ئاسانكاری هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی “كەڵەكن”یان جێبەجێ كرد. 
پرۆژەكە دوێنێ شەممە لە نزیك نەخۆشخانەی كەڵەكن بە ئاراستەی شەقامی گشتی چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش دەڵێ كاركردن لەو شەقامە چووەتە قۆناغێكی زۆر باشەوە و بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە، لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە هەڵمەتێكی گەورەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستیپێكردووە و هەڵمەتەكەش لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەردەوام دەبێت.

دڵخوازەكانتان