تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستیانپێکرد

لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە هەموو بەشەکانیانەوە دەستیانپێکرد و وەزیری پەروەردە دەڵێت، پرسیارەكان بەرەبەیان دەگاتە پارێزگاكان و بەوردی ئاگاداری گەیشتنی پرسیارەكانن.

 ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئەنجامدەدرێت و لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەیەکێک لە قوتابخانەکانی شارەکە ئامادەبوون بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

 وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەكەن، دابەشبوون بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردنەوە.

 وەزارەتی پەروەردە تیمێكی چاودێری هەیە كە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش دەكات بۆ چاودێریکردنی ئەو كەسانەی هەوڵی فریودانی قوتابییان دەدەن، ئالان حەمەسەعید لەمبارەیەوە جەختی کردەوە کە “لە هیچ كەسێک قبووڵ ناكرێت یاری بەهەستی قوتابیان بكات”. 

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 کراوە، لە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە و کارەبای بەردەوام و ئاو، لیژنەی چاودێریش هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەت.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزیری پەروەردە نووسراوێكی تایبەتی ناردووە بۆ تەواوی بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، بەوەی پشكینی تەواو بكەن و ڕێگە نەدەن بەهیچ جۆرێک قوتابییان ئامێری زیرەک ببنە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

دڵخوازەكانتان