تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت، بەڵکو لایەن تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوختە دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت و تێیدا ھاتووە: “بەڵکو لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بە پابەندبوون بە سەروەریی نیشتمانیی، لە لایەن تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوختە، دەکرێت”.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

دڵخوازەكانتان