شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لەگەڵ ژووری بازرگانی مەدینەی منەوەرە کۆبونەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران وەک یەکەمین شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژووری بازرگانی مەدینەی منەوەرە کۆبونەوە.
شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی سەردانی ژووری بازرگانی مەدینەی منەوەرەیان کرد و لەلایەن سەرۆک و جێگر و سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لەئەندامانی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لێکرا.
ئەم شاندەی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان یەکەمین شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستانە کە سەردانی مەدینەی منەوەرەیان کردووە دەرگای پەیوەندیە ئابوورییەکان لەگەڵ مەدینەی منەوەرە دەکەنەوە.
لە کۆبونەوەیەکدا هەردوولا جەختان لە بەهێزکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە بارگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی عەرەبی سعودیە کردەوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران یاسای وەبەرهێنانی بۆ ڕونکردنەوە و ڕایگەیاند یاسای وەبەرهێنان لە کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر لەبەرژەوەندی سەرمایەدار و وەبەرهێنەری بیانیە و لەو ڕوەوە هانی سەرمایەدار و بازرگانانی مەدینەی منەوەرەی دا کە بێن لە هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ و گەشت و گوزار و بەتایەبەت پیشەسازی وەبەرهێنان بکە.
هاوکات تیشکی خستە سەر کاڵا و بڕاندەکانی سعودیە کە بە کوالێتی باش و نرخی گونجاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بونیان هەیە .
هەردوولا هاوڕا بوون کە سەردان و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت.

دڵخوازەكانتان